سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە وەزیری وزەی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد

:: PM:08:33:16/03/2025 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد و بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی حكوومەت، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر نەهێشتنی ئاستەنگ و بەربەستەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە ریگەی بەندەری جەیهان لە زووترین كاتدا. 

لە راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی حكوومەتدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 16ی ئادار، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئەلپئەرسلان بەیرەکدار وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا و شاندێکی یاوەریکرد .

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پێوەندییەكانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، بە تایبەتی لە بواری وزەدا تاوتوێ کرا.

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا روون كراوەتەوە كە هەردوولا هاوڕابوون لە سەر نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە زووترین کاتدا.


وشە - پۆڵا مەحموود