سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فڕەنسا لە عێراق کۆبووه‌وه و لە كۆبوونەوەكەدا باڵیۆزی فڕەنسا دووپاتی كردەوە كە فڕەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریی كوردستان.
بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 16ی ئاداری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ پاتريك دورێل، باڵیۆزی فڕەنسا لە عێراق کۆبووه‌وه.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێوەندییەكانی فڕەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی بەهێزکردنی هاوکاريى نێوانيان لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ى ڕەوشی گشتیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى سووريا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
ئاماژە دراوە كە نێچیرڤان بارزانی ستایش و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی فڕەنسا له هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها دووپاتی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پێوەندییەكانی هه‌ردوولا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی فڕەنسا وێڕاى به‌بيرهێنانه‌وه‌ى قوربانييانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هه‌ردووكيانى لە پاراستنی سەقامگیری لە ناوچه‌که‌دا کرد.
جێگەی باسە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا يان برێم، کونسوڵی گشتیی فڕەنسا له هه‌رێمی کوردستان، ئاماده بوو.