قائیمقامی دۆكان رای گەیاند فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە یەكێك لە گوندەكانی سەر بە دۆكان كەوتووەتە خوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی بەدوای خۆیدا بێنێت و تەنیا زیانی مادی بە شوێنەكە گەیاندووە.
ئەمشەو یەكشەم 16ی ئاداری 2025، سیروان سەرحەد قائیمقامی شارۆكەی دۆكان رای گەیاند، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی نەناسراو لە گوندی سوفیان سەر بە شارەدێی بنگرد لە دۆكان كەوتووەتە خوارەوە و بەشێك لە فڕۆكەكە كەوتووەتە سەر ئۆتۆمبێلێك و بەشەكەی تری كەوتووەتە ناو كێڵگەیەك لە گوندەكە.
قائیمقامی دۆكان زیاتر گوتی، بەهۆی رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتووەتە، هاوكات ئاماژەیشی كرد كە تەنیا زیانی گیانی بەدوای خۆیدا هێناوە و دوای رووداوەكەش هێزە تەناهییەكان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكە دەستی پێ كردووە.
ئەم بەرپرسەی دۆكان ئەوەیشی ئاشكرا كرد كە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەوە ئاشكرا بووە كە لەسەر فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكە دروشمی "بەیرەقدار" هەبووە.
جێگەی ئاماژەیە "بەیرەقدار" فڕۆكەیەكی توركیە و سوپای توركیا لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان بەكاری دەهێنێت و چەندان دانەیشی لێ فرۆشراوەتە وڵاتان.
بۆ بینینی ساتی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە لێرە كلیك بكە...