ساڵی رابردوو 51 هەزار هاوسەرگیری لە كوردستان ئەنجام دراوە

:: AM:10:29:18/03/2025 ‌
بەپێی ئامارێك كە ئەنجوومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ساڵی رابردوو زیاتر لە 51 هەزار هاوسەرگیری ئەنجام دراوە و 12 هەزار جیابوونەوەش هەبووە.

ئەمڕۆ سێشەم 18ـی ئادار، بەپێی ئامارێكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، لە ساڵی 2024دا لە هەرێمی كوردستان، 51 هەزار و 18 هاوسەرگیری ئەنجام دراوە لەگەڵ رێگەپێدان بە 98 ژنهێنانی دووەم.

لە ئامارەكەدا هاتووە، 12 هەزار و 384 جیابوونەوە هەبووە، لەگەڵ سێ‌ هەزار و 91 پەسندكردنی مارەبڕینی دەرەكی، هەروەها هاوسەرگیری لە هەولێر و گەرمیان زیادی كردووە و لە سلێمانی و دهۆك كەمی كردووە.

بەپێی ئەو ئامارە، ساڵی رابردوو 10 هەزار و 948 وەفاتنامە دەرهێنراوە، لەگەڵ 14 هەزار و 809 دابەشنامەی شەرعی .

ئەو ئەنجوومەنە روونی دەكاتەوە، هەشت داواكاری پێشكەش كراوە بۆ سەرپەرشتیی هەڵبژاردن، لەگەڵ 168 مامەڵەی تر.


وشە - رامیار جەواد