فڕۆكەوانیی هەولێر وەڵامی دژەتیرۆری سلێمانی دەداتەوە

:: PM:08:48:21/03/2025 ‌

بەرێوەبەری فڕۆکەوانیی پارێزگای هەولێر ڕای دەگەیەنێت: دوای ئەوەی هێلیکۆپتەرێکی سلێمانی بە ژمارەی (209) لە شاخی پیرەمەگروون دەکەوێتە خوارەوە، دواتر دژەتیرۆری سلێمانی ڕزگاریان کرد، بەڵام نازاندرێت کە بۆچی دژەتیرۆری سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە هێلێکۆپتەرە کەوتووەکە هی پارێزگای هەولێرە.

ئەمڕۆ هەینی، 21ی ئادار، ئەحەد دۆڵەمەڕی، بەرێوەبەری فڕۆکەوانیی پارێزگای هەولێر، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئەوەی هێلیکۆپتەرێکی بەشی فڕۆکەوانیی سلێمانی/ وەزارەتی ناوخۆ  بە ژمارەی (209) لە شاخی پیرەمەگروون تووشی کێشەی میکانیکی دەبێت و دەکەوێە خوارەوە، بەڵام دواتر لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی بە بەکارهێنانی هەلێکۆپتەری جۆری (H2 25 super puma) ڕزگار کرا.

ئەوەشی خستە ڕوو، تا ئێستا نازانرێت کە بۆچی پەیجی دژەتیرۆری سلێمانی، ئاماژە بە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری پارێزگای هەولێر لەسەر شاخی پیرەمەگروون دەکات، کە لە ڕاستیدا هێلیکۆپتەری (209) سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە کەوتووەتە خوارەوە.



وشە - تایبه‌ت