سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان لەبارەى ئەو هێرشەى کرایە سەر هاووڵاتییانى مەسیحى لە جەژنى ئەکیتۆ لە پارێزگا دهۆک ڕاى گەیاند، به توندى ئه‌و تاوانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، هه‌موو كوردستانییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به نیشتیمانی پێكه‌وه‌ژیان و ئارامى و سه‌قامگیرییە بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان.
ئەمڕۆ چوارشەم دووى نیسانى 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگا پێوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هێرشه تاوانكارییه ده‌كات كه دوێنێ له ڕووداوێكى نامۆدا له دهۆك، كۆمه‌ڵێك له جه‌ژنگێڕانى ئه‌كیتۆ له هاووڵاتییانى مه‌سیحیمان تیایدا به ئامانج گیران و بووه هۆى برینداربوونى دوو كه‌س.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا زیاتر هاتووە، له كاتێكدا به توندى ئه‌و تاوانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، هه‌موو كوردستانییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به نیشتیمانی پێكه‌وه‌ژیان و ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به تێكدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى نادرێت، تاوانكاریش به سزاى یاسایی خۆى ده‌گات.