وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، زانیاری لەسەر تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و نۆی بنەڕەتی ئاشكرا كرد و وادەی تاقیكردنەوەكانی راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەم سێی نیسان، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ی راگەیاند، تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12 و پۆلی نۆ لە مانگی چواردا دەكرێن و تاقیكردەوەی كۆتایی ساڵ لە یەكی حوزەیران دەست پێ دەكات.
روونیشی كردەوە، هێشتا ژمارەی قوتابیان دیاری نەكراوە كە بەشداری لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ دەكەن، تەنیا ئەو قوتابیانە نەبێت كە لە تاقیكردنەوەی دەرەکی دەرچوون كە 12 هەزار قوتابی دەبن.
وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەیش كرد، بەهیچ شێوەیەكی تاقیكردنەوەی پۆلی12 دوا ناخرێت و لە كاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.