بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان لە ئاگادارییەكی دەڵێت، ئاگادارییەك بۆ وارسی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان بەمەبەستی چارەسەركردنی  كەموكورتییەكانی لیستی مووچە یەكشەم سەردانمان بكەن.
	
ئەمڕۆ هەینی چواری نیسان، لە ئاگادارییەكی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان هاتووە، ئاگاداری وارسی شەهیدانی سەنگەر، هاووڵاتی، جینۆساید  دەكەین كە لە ڕۆژی یەكشەممە 6/4/2025 وە  سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بكەن.
	
ئاماژە  بەوەش كراوە، كۆپییەكی كارتی نیشتمانی و هەویەی شەهیدانە  لەگەڵ خۆتان بهێنن جگە لەوەش پێویستە هەر وارسێك ناوی سیانی دایكی شەهید و ناوی چواری خۆی و شەهید  بزانێت  لەگەڵ ژمارەی تەلەفۆن.
	
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو رێكارە بۆ وارسی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان بەمەبەستی چارەسەركردنی  كەموكورتییەكانی لیستی مووچەیە.