لیستی دووەمی ناوی پزیشكان و فەرمانبەر و كارمەندانی تەندروستیی هەولێر سوودمەند بۆ وەرگرتنی زەویی بڵاو كرایەوە جیا لەوەیش فەرمانبەرانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانیش ناوەكانیان گەڕایەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم شەشی نیسان، سامان سەلمان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێر، بۆ "وشە" گوتی، لیستی دووەمی ناوی پزیشكان و فەرمانبەر و كارمەندانی تەندروستیی هەولێر بڵاو كرایەوە.
دووپاتی لەوەیش كردەوە كە هەزار و 606 كەس سوودمەند دەبن لە زەوییەكان. بە گوێرەی زانیارییەكانی "وشە" لە داهاتوویەكی نزیكدا تیروپشك بۆ وەرگرتنی ژمارەی زەوییەكان و دەست پێ كردنی مامەڵەی بەناوكردن دەكرێت.
لە 27ـی ئاداری 2024، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بڕیاریدا كە زەوی بەسەر تەواوی فەرمانبەران بە گوێرەی رێنوێنییەكان دابەش بكرێت.
كلیك بكەن بۆ خوێندنەوە ناوەكان.....