شەقامێكی هەولێر دادەخرێ‌

:: AM:11:32:16/04/2025 ‌
هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە كە بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز، ئەمڕۆ شەقامێكی سەرەكی لە هەولێر دادەخرێت.
 
لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز، شەقامی خزمەتگوزاریی 120 مەتری خێرا بەرانبەر كۆلێژی لبنانی - فڕەنسی دادەخرێت، داخستنەكەیش بەشێوەیەكی كاتییە. 

"داوا لە شوفێران دەكەین هاتوچۆ بەم شەقامەدا نەكەن و شەقامی جێگرەوە بەكار بهێنن، تا كاری هەڵكەندن و گواستنەوەی بۆڕیی ئاوەكە تەواو دەبێت، دوای تەواوبوونی كاركردن، شەقامەكە ئاسایی دەبێتەوە"، هاتوچۆ وای نووسیوە.

شەقامی 120 مەتریی هەولێر بازنەییە بە دەوری شارەكە، بەردەوام لەلایەن خەڵكی شارەكە بەكار دەهێنرێ‌، ئێستە پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو بەوێدا تێپەڕ دەبێت و بەو هۆیەوە دادەخرێ‌.
 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم