مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان رای گەیاند، هەر كەسێك دژی هەژماری من بێت دژی دەسەڵاتی باڵای كوردستانە.
ئەمڕۆ چوارشەم، 16ی نیسانی 2025، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، هەژماری من بەردەوامە و ئەوەی دژی ئەو پڕۆژەیە بێت دژی دەسەڵاتی باڵای كوردستانە و نایەوێ خەڵكی كوردستان ببێتە خاوەنی هەژمارێكی خۆی.
لەبارەی ئەوەی كە لایەنێك باسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەكات، سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتی، پەرلەمان موڵكی خەڵكی كوردستانە نەك لایەنێكی سیاسی بۆیە هیچ لایەنێك ناتوانێت ئەوە بكات.
لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتیش گوتی، كۆبوونەوەكان زۆر باش بەڕێوە دەچن و گفتوگۆكان بە باشی بەڕێوە دەچن.
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بە خەندە و ئومێدێكی زۆرەوە بۆ داهاتوو بۆ رۆژنامەنووسان قسەی كرد، پێدەچوو جەوی ئەمڕۆی دیداری سلێمانی لە شارەكەدا بە دڵ بێت.