مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە سەعید خەتیب زادە جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ كرا، دووپات لە برەودان بە پێوەندیی دوولایەنە لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش كرایەوە.
گفتوگۆكانی ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە، بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو.