سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، پارێزگاری هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەرین كۆ بووەوە.
د.ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ شاندێكی حكوومەت سەردانی پارێزگای سلێمانی كرد و لەگەڵ د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە، سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەرین و گەرمیان كۆ بووەوە.
د.ئومێد سەباح هەموو ئامادەییەكی دووپات كردەوە بۆ خزمەتكردنی زیاتری پارێزگای هەڵەبجە، لە كۆبوونەوەكەدا گرفتە ئیدارییە یاساییەكان و ئەنجامدان و بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان بێ جیاوازی دووپاتی لێ كرایەوە، بەخۆشحاڵییەوە لە نزیكەوە باس لە داواكارییەكانی یەكە ئیداریەكانی سنوورەكە كرا و رێوشوێنی گونجاویش بۆ ئەو پرسە گیرایە بەر.