لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی، پێشوازیی لە پاڵەوانی بۆكسێنی ناسراوی كورد عەگید كابایل كرد.
سەرۆك بارزانی دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە عەگید كابایل، بۆكسێنەری جیهانیی كورد كرد، بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتیی كێشی قورس (WBC) لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە، وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی خۆی هیوای سەركەوتنی زیاتر و بەردەوامیی بۆ عەگید كابایل خواست.
لە بەرانبەردا عەگید كابایل خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆك بارزانی كرد و خەڵات و پشتێنەكەشی وەك ڕێز و پێزانین پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد.