نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نووح یڵماز جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى له‌سه‌ر پشتیوانى هه‌رێمى كوردستان بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى نیسان، له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له نووح یڵماز جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد. سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، بره‌ودان به پەیوەندییەکانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هاوکاریی نێوانیان لە بوارە جیاکاندا، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندن لە ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه".
هه‌رگوێره‌ى راگه‌یێندراوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووه و تیایدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى له‌سه‌ر پشتیوانى هه‌رێمى كوردستان بۆ پرۆسه‌كه كردووه‌ته‌وه و هه‌ر دوو لا هاوڕا بوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، "که ئاشتی کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت و ئاسۆی بەرفراوانتر بۆ گەشەپێدان و هاوکاریی هاوبەش دەکاتەوە".
جیا له‌مانه له کۆبوونەوەکەدا باسى دۆخی سووریا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چه‌ندین پرسی دیکەی كه جێی بایه‌خی هاوبه‌شن، كراوه.