مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە محەمەد ئەلیەماحی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی كرد. لە دیدارەكەدا كە شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ستایشی پێشكەوتن و ئاوەدانیی هەولێر و هەرێمی كرد
ئەمڕۆ سێشەم 22ـی نیسان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە محەمەد ئەلیەماحی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی كرد.
لە دیدارەكەدا كە شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ستایشی پێشكەوتن و ئاوەدانیی هەولێر و هەرێمی كرد، هەروەها كورتەیەكی لەبارەی كار و چالاكی و ئامانجەكانی سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان خستەڕوو، خواستی برەودان بە هاریكاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ هەرێمی كوردستان پێشان دا.
سەرۆكی حكوومەت دوپاتی لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاریكاری و كاری هاوبەش لەگەڵ پەرلەمانی عەرەبی كردەوە، داوای لێ كردن كە ڕۆڵی خۆیان لە ڕوونكردنەوەی ڕاستییەكان و پشتیوانیكردنی سیستەمی فیدراڵی عێراق و هەرێمی كوردستان بگێڕن.
ئامادەكارییەكانی بەستنی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا، بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو.