ئەمساڵ چوار پاركی گەورە لە هەولێر تەواو دەكرێن

:: PM:05:27:23/04/2025 ‌
لە پێناو زیادكردنی ڕێژەیی سەوزایی و پتر پاراستنی ژینگەی شار، لە سەنتەری شاری ھەولێر لەسەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی دەستكراوە بە دروستكردنی چوار پاركی گەورە، كە تێیدا 40 ھەزار دار دەچێندرێت و ئەمساڵیش هەر چوار پاركەكە تەواو دەكرێن.

پارێزگای هەولێر زانیاری لەسەر پاركەكان بڵاو كردەوە، کە یەكەمیان دروستكردنی پاركێكە لە نزیك شەقامی 120 مەتری، لەسەر ڕووبەری 80 دۆنم زەوی و نزیكەی هەشت ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، ئێستە نزیكەی لە 70%ی كارەكانی تەواو بووە، هەروەها دروستكردنی پاركی رەشكین لەسەر ڕووبەری 47 دۆنم زەوی کە 16 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و ئێستە لە 50%ی كارەكانی تەواو بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، یەكێكی تر لە پاركەكان، دروستكردنی پاركی گەڕەكی نازدارە لە سەر ڕووبەری چوار دۆنم زەوی و شەش  ھەزار داری تێدا دەچێنرێت و لە 80%ی كارەكانی تەواو بووە، جیا لە دروستكردنی پاركی گەڕەكی ژیان لەسەر ڕووبەری حەوت دۆنم زەوی و پێنج ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، كە ئەویش لە 70%ی كارەكانی تەواو بووە.

لە ھەولێر 26 پاركی گەورە، 204 باخچەی بچووك، دوو تا سێ‌ شوێنی غابات، 209 دارستان، 163 دوورگەی ناوەندی و 109 نافوورە هەن.


وشە - وشه‌