رووداوه‌كه‌ی دوێنێی به‌رده‌م ته‌لاری هونه‌ر له سلێمانی و لێدان له ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی، كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی زیاتر كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنانی به‌كۆمه‌ڵ له ئارادایه.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی رۆژی 26ی نیسان، له كاتی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی زیاد جه‌بار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی یه‌كێتی له سلێمانی، كه‌شێكی ناجێگیر و لێدان رووی دا، ئێسته لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكهێنراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له نووسینگه‌ی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند، بۆ ''وشه'' باسی له‌وه كرد، تا دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی زیاد جه‌بار و مه‌ڵبه‌ند و ده‌باشان، چه‌ندان كۆبوونه‌وه ئه‌نجام دراون، ئه‌و بێڕێزییه به‌هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی نه‌ك بۆ سه‌ر گیانی كادرانی باڵا و ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌زانرێت، به‌ڵكو ئێسته هیچ كه‌سێك له زۆنی سه‌وز هه‌ست به‌ئارامی ناكات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی ''وشه''، زیاد جه‌بار هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنانی له ریزه‌كانی یه‌كێتی كردووه و تا ئه‌نجامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام رانه‌گه‌یه‌نێت، ناچێته‌وه كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی، ته‌نانه‌ت ئاماده نییه بچێته‌وه بۆ ده‌وامی خۆی وه‌ك به‌رپرسی گه‌وره‌ترین مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی یه‌كێتی كه سلێمانییه.
ئه‌ركان نه‌وزاد كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، دوای رووداوه‌كانی دوێنێ، ئێسته یه‌كێتی به‌سه‌ر به‌ره‌ی ته‌ناهی و مه‌ده‌نی دابه‌ش بووه، یه‌كێتییه‌كان نیگه‌رانن له‌و كاره نه‌شیاوه‌ی هێزێكی ئۆپراسیۆنی ئاسایش كه وه‌ك كه‌ڵه‌گا به‌ربوونه‌ته گیانی پاسه‌وانه‌كان و زیاد جه‌بار خۆیشی.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر به زوویی ئه‌و كێشه‌یه یه‌كلا نه‌كرێته‌وه، هه‌زاران یه‌كێتی ئاماده‌ن له سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ست له كار بكێشنه‌وه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه یه‌كێتی به‌و حاڵه‌ی ئێسته، نه‌ك ناتوانێت دڵی سه‌ركرده زویره‌كانی ئاشت بكاته‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی هه‌ڵه‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆ و دژه‌تیرۆر و ئۆپراسیۆن و ئاسایش، ژیانی خه‌ڵكیان له سنووره‌كه به‌ته‌واوی تێكداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ''وشه'' ئێسته له‌ناو ئۆرگانه جیاوازه‌كانی رێكخستن و ده‌زگاكانی یه‌كێتی له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، له‌هه‌ر كات زیاتر ئه‌گه‌ری زیاتر له‌به‌ر یه‌كهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخستنه‌كان هه‌یه.
هاوكات كادران و ئه‌ندامانی حزبه‌كه ئاماده نین بچنه‌وه كۆمیته و مه‌ڵبه‌نده‌كان و به‌وه‌ش ته‌واوی هێزه‌كانی یه‌كێتی خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.
له دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی 2021، دۆخێكی هه‌ستیار و ناجێگیر له‌ناو یه‌كێتی به‌هۆی سیاسه‌تی "یه‌كێتیی نوێ" دروست بووه، ره‌وشی ژیان به‌ته‌واوی له سنووره‌كه خراپ بووه.
پێنجوێن\ تایبه‌ت