لە ئەنجامی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر خاڵێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری گوندی "بلاڤە" سێ پێشمەرگە بریندار بوون. بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی زانیارییەكانی پشتڕاست كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 28ی نیسانی 2025، مەسعوود تاهیر بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی رای گەیاند، سێ پێشمەرگە لە ئەنجامی هێرشێكی درۆنی بریندار بوون.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، سێ پێشمەرگەكەی كە بریندار بوون رەوانەی نەخۆشخانەی ئامێدی كراون.
لەلایەكی تریشەوە، نەوزاد هلوری پەیامنێری "وشە" رای گەیاند، هێشتا زانیاری لەبارەی ئەو درۆنە نییە كە بەر ئەو بارەگایەی پێشمەرگە كەوتووە و لێكۆڵینەوەی دەزگا تەناهییەكان دەستی پێ كردووە.