درۆنێك كەوتە خوارەوە و دوو پێشمەرگە بریندار بوون

:: AM:10:54:29/04/2025 ‌
بەهۆی كەوتنە خوارەوەی درۆنێكەوە لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك، دوو پێشمەرگە بریندار بوون، تا ئێستەیش نەزانراوە درۆنەكە توركییە یان درۆنی چەكدارانی پەكەكەیە.
 
ئەمڕۆ سێشەم 29ـی نیسان، درۆنێك بەسەر بارەگایەكی پێشمەرگەدا كەوتووەتە خوارەوە و دوو پێشمەرگە بریندارن، درۆنێكە لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك كەوتووەتە خوارەوە.

تا ئێستە هیچ لایەنێك زانیاریی فەرمیی ئاشكرا نەكردووە لەسەر ئەوەی درۆنەكە توركییە یان هی چەكدارانی پەكەكە.

دوێنێش مەسعوود تاهیر بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی رای گەیاند، سێ پێشمەرگە لە ئەنجامی هێرشێكی درۆنی بریندار بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەو سێ پێشمەرگەیەی بریندار بوون، رەوانەی نەخۆشخانەی ئامێدی كراون.

لەلایەكی تریشەوە نەوزاد هلوری پەیامنێری "وشە" رای گەیاند، هێشتا زانیاری لەبارەی ئەو درۆنە نییە كە بەر ئەو بارەگایەی پێشمەرگە كەوتووە، لێكۆڵینەوەی دەزگا تەناهییەكان دەستی پێ كردووە.
 



وشە - رامیار جەواد