ئەمڕۆ سێشەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاتوو شیرین ئامێدی، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی ئەنجوومەنی باڵای تێكۆشەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو سەعید ئامێدیی هاوسەری و پێشمەرگە و كەسایەتیی دیار، سەرەخۆشیی لە خۆیان و خێزانەكەیان كرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزی، هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە خاتوو شیرین ئامێدی سوپاس و پێزانینی خۆی و خێزانەكەی و كەسوكارەكەیانی بۆ پێوەندی و هاوخەمیی سەرۆكی هەرێم و هاوبەشییان لە خەم و پرسەكەیان دەربڕی.