ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بۆ دوو بابەت كۆ دەبێـتەوە

:: AM:09:17:30/04/2025 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و دوو بابەتی گرنگ لە كۆبوونەوەكەدا باس دەكرێن.

ئەمڕۆ چوارشەم 30ـی نیسان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كۆ دەبێتەوە. 

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر دەكرێت، هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان و ڕێكخستنەوەی دامەزراوەی بەڕێوەبردنی خانەنشینی گشتی لە هەرێمی كوردستان.


وشە - رامیار جەواد