سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا کرد و تاوتوێی کۆمەڵێک پرس و کێشەی پێوەندیدار بە پارێزگاکەی لەگەڵیاندا کرد.
ئەمڕۆ چوارشەم 30ی نیسانی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا و گوزەرانی هاووڵاتییان و پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە لە نەینەوا کرا و جەختیش لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکانی ئەو پارێزگایە کرایەوە.