تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، زیاتر لە 20 رۆژ پێش دەخرێن و بەپێی خشتەی تاقیكردنەوەكان، لە 1/6/2025 دەست پێ دەكات و لە 29ـی/6/2025 كۆتایی پێ دێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 30ـی نیسان، بەپێی خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، "وشە" وێنەیەكی نووسراوەكە دەست كەوتووە و تێدا هاتووە، لە یەكی حوزەیران دەستی پێ دەكات و لە 29ـی حوزەیران كۆتایی دێت.
لە خشتەی تاقیكردنەوەكانیش گۆڕانكاریی كراوە و بەپێی خشتە نوێیەكە، لە دوای جەژنی قوربان تاقیكردنەوەی زمانی توركمانی و ئاینی مەسیح و زمانی سریانی ئەنجام دەدرێت، ئەوە لە كاتێكدایە ساڵی رابردوو كۆتا تاقیكردنەوە بوو.
بەپێی خشتەی تاقیكردنەوەكان، هەموو رۆژانێكی یەكشەم و چوارشەم تاقیكردنەوە بەڕێوە دەچێت، بۆیە لە هەشتی حوزەیران تاقیكردنەوە ئەنجام نادرێت و پشووی جەژنە و لە 11ـی حوزەیران تاقیكردنەوە دەكرێت.
ئەوەی جێی تێبینییە ساڵی رابردوو، تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە 23ـی حوزەیران دەستی پێ كرد و لە 17ـی تەمووز تەواو بوو، ئەمساڵ لە یەكی حوزەیران دەست پێ دەكات و لە 29ـی حوزەیران كۆتایی دێت.