كونسوڵی گشتیی رووسیا: بەشێك لە كۆمپانیاكانمان دەیانەوێت بێنە كوردستان وەبەرهێنان بكەن

:: PM:04:48:30/04/2025 ‌
كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی كوردستان داوا دەكات هەناردەی نەوتی كوردستان دەست پێ بكاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەیش دەكات پێوەندییەكی تۆكمە لە نێوان رووسیا و هەرێمی كوردستان هەیە. 

ئەمڕۆ چوارشەم 30ی نیسان، ماكسیم ڕوبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی كوردستان لە سیمنارێك ڕای گەیاند، كوردستان فاكتەرێكی سەرەكی سەقامگیرییە لە ناوچەكەدا نەك تەنیا لە عێراق بەڵكو لە كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا و ئێران ڕۆڵی گرنگی هەیە.

هەروەها گوتی، ڕووسیا و هەرێمی كوردستان پێوەندیی ئابووری و پیشەسازیی گرنگیان پێكەوە هەیە، لە قۆناغی ئێستە، هەناردەی نەوت ڕاگیراوە كە كۆمپانیا ڕووسییەكان كاریان تێدا كردووە، بەڵام هیوادارین هەناردەی نەوت زوو دەست پێ بكاتەوە.

كونسوڵی گشتیی ڕووسیا ئەوەیشی گوت، بەشێك لە كۆمپانیاكانی ڕووسیا دەیانەوێت بێنە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن، بۆ ئەمەش ئاسانكاری كراوە.

زانیاریی ئەوەیشی دركاند، ڕووسیا ساڵانە لە بواری پەروەردە 70 كورسی خوێندن بۆ قوتابیانی كورد دەڕەخسێنێت لە بواری پەروەردە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم