نیوەی هاووڵاتییانی سلێمانی لە پڕۆژەی رووناكی 17 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

:: AM:10:19:01/05/2025 ‌
پڕۆژەی رووناكی بڵاوی كردەوە، جێگەی خۆشحاڵییە كە نیوەی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی كە كارەبای 24 سەعاتییان پێگەیشتووە، بۆ مانگی چوار كەمتر لە 17 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی ئایار، پڕۆژەی رووناكی بڵاوی كردووەتەوە، جێگەی خۆشحاڵییە كە نیوەی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی كە كارەبای 24 سەعاتییان پێگەیشتووە، پارەیەكی كەمیان بۆ هاتووەتەوە.

دەشڵێت، بۆ مانگی چوار كەمتر لە 17 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە پاش پاڵپشتیی 50% لەسەر پسوولەكەیان.

ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ‌ 14 گەڕەكی تر لە كوردستان كارەبایان بووە 24 سەعاتی، بەمەیش ئێستە لە پڕۆژەكەدا 600 هەزار هاووڵاتی لە كوردستان كارەبای 24 سەعاتییان هەیە، 750 موەلیدە وەستێنراون، لە راگەیەنراوێكیشدا وەزارەتی كارەبا رای گەیاند كە بەمزووانە پڕۆژەكە دەگاتە پارێزگای هەڵەبجەش. 

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لە درێژەی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناكی، وەزارەتی كارەبا هەڵدەستێت بە دابینكردنی كارەبای نیشتمانیی 24 سەعاتی بۆ 12 گەڕەكی تری شاری هەولێر و دوو گەڕەكی تری شاری سلێمانی.



وشە - رامیار جەواد