سبەی مەچنە سەیران كەشوهەوا باش نییە

:: AM:11:21:01/05/2025 ‌
لە راگەیەنراوێكی بەپەلەدا، كەشناسی هۆشدارییەكی مەترسیدار لەسەر كەشوهەوای رۆژی هەینیی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، سبەی كەشێكی رەشەبا و بروسكە و تاوەبارانی پچڕپچڕ دەبێت كە خێرایی با لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی ئایار، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە پشتبەستن بە پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسیی كوردستاندا هاتووە، سبەی هەینی كەشوهەوای ناوچەكە و عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی، ناسەقامگیر دەبێت.

دەشڵێت، كەشوهەوا بەجۆرێكە كەشێكی رەشەبا و بروسكە و تاوەبارانی پچڕپچڕ دەبێت كە خێرایی با لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ زیاد دەبێتەوە، لە هەندی شوێن بۆ سەرووی 50 كم/ك لە ناوچەكانی باشووری هەرێم رێژەی تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت.

كەشناسی باسی لەوەش كردووە، پێشبینیی ژمارەیەكی زۆر لە روودانی بروسكە دەكرێت بۆ ئاگاداری، بۆ كاتەكانی ئێوارە خێرایی با ئاسایی دەبێتەوە.




وشە - رامیار جەواد