دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە حاجییان

:: PM:05:49:01/05/2025 ‌
بانكی ناوەندیی عێراق، دۆلار بە نرخی فەرمی بە حاجییانی وەرزی حەجی ئەمساڵ دەدات و هەر حاجییەك دەتوانێت بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرێت.

بانكی ناوەندیی عێراق بە نووسراوێك، هەر یەكە لە بانكەكانی ڕەشید، ڕافیدەین، عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) و ناسیكی ئیسلامی، هەروەها كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو، ئاگەدار كردووەتەوە كە دەتوانن دۆلار بە نرخی فەرمی بە حاجییان بفرۆشن.

بانكی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە یەكشەمی داهاتوو چواری ئایار داواكاری پێشكەش بە بانكەكان و نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی، واتە هەر دۆلارێكیان بە بەهای هەزار و 320 دیناری عێراقی پێ دەفرۆشرێت.

بانكەكە دووپاتی لەوەش كردەوە، هەر حاجییەك ئارەزووی وەرگرتنی دۆلاری بە نرخی فەرمی هەبێت، دەبێت بەڵگەنامەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە پێشكەشی یەكێك لە بانكەكان یان نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بكات و نۆرە دابنێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم