ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتیی كونسوڵخانەی ئەمەریكا رای گەیاند، وڵاتەكەی بۆ بونیادنانی هێزێكی پێشمەرگەی بەتوانای جەنگاوەر بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتییەكانی.
كونسوڵگەری ئەمەریكا بڵاوی كردەوە، ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتیی كونسوڵخانەی ئەمەریكا و عەمید كێڤن هام بەڕێوەبەری دەستەی ڕاوێژكاریی ئۆپەراسیۆنی چارەسەری بنەڕەتی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی هەوڵەكانی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە.
كونسوڵی گشتی ستیڤ بیتنەر و عەمید كێڤن دووپاتیان كردەوە لە پاڵپشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ بونیادنانی هێزێكی پێشمەرگەی بەتوانای جەنگاوەر كە دڵنیایی بدات لە شكستی یەكجارەكیی داعش بە سەركردایەتیی عێراق و ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشە بەردەوامەكانی سەر ناوچەكە.
ئەمەریكا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە سەرپەرشتی هێزی هاوپەیمانان دەكات كە پێشمەرگە لەو چوارچێوەیەدایە و بەردەوام پێگەیەكی باڵای لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ دادەنرێ.