رەشەبای بەهێز و تۆز و خۆڵ " پێشبینی كەشناسییە بۆ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ"

:: AM:11:16:02/05/2025 ‌
دەستەی كەشناسیی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاو كردەوە و بەپێی پێشبینییەكانی دەستەكە، ئەمڕۆ پێشبینی تاوەبارانی كەم لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەكرێت و هاوكات رەشەبای بەهێز كە تۆز و خۆڵیشی لەگەڵە لە باشووری هەرێم پێشبینی كراوە و سبەیش پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و كەمێك نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت. 

ئەمڕۆ هەینی دووی ئایار، دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، پێشبینی تاوە بارانی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت لەگەڵ روودانی بروسکە کەلە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەبێ، وەهەروەها رەشەبای بەهێزو کەلە ناوچەکانی باشووری هەڕێم توزو خۆڵیشی لەگەڵ دەبێت.

بەپێی راگەیەنراوەكە، خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەترە لە سەعاتێك و خێراییەكەیشی لە دوای نیوەڕۆوە بۆ 35 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا زیاد دەبێت بە تایبەت لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم بە ئاڕاستەی باشووری خۆرهەڵات.

پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و مەودوای بینینیش بەشێوەیەكی گشتی لە نێوان حەوت بۆ هەشت كیلۆمەترە و لەكات و شوێنی رەشەبا و دابارینیش كەم دەبێتەوە بۆ چوار تا پێنج كیلۆمەتر. 


كەشی پێشبینیكراو بۆ سبەی شەموو بەم شێوەیەی خوارەوە:
کەش / ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و هەروەها تاوە بارانی کەم لە رۆژهەڵاتی هەرێم.
خێراى با / لەکاتەکانی بەیانی لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20  )کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت لە نێوان باکووری خۆرهەڵات بۆ باکوری خۆرئاوا.
پلەکانی گەرما /نزم دەبێتەوە بە ( 2- 4 ) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
مەوداى بینین / ( 7 – 9)  کم  دەبێت. 
هەولێر : 33  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31  پلەی سیلیزی 
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی


وشە - پۆڵا مەحموود