یەكەم حالەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە كوردستان تۆمار كرا

:: PM:02:12:02/05/2025 ‌
یەكەم حالەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە كورستان تۆمار كراو گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش رای گەیاند كە نەخۆشەكە گۆشتفرۆشە و خەڵكی كۆیەیە لە هەولێر چارەسەر وەردەگرێت و دۆخی تەندروستیشی جێگیرە. 

ئەمڕۆ هەینی دووی ئایاری 2025، دكتۆر سەركار سورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە كە یەکەم حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا ئەویش هاوڵاتییەکی شاری كۆیەیە و تەمەنی 42 ساڵە و گۆشتفرۆشە.

گوتەبێژی تەندروستی ئەوەیشی گوتووە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە.


وشە - پۆڵا مەحموود