یەكێتی شەترەنجی ئاسیا بۆ مەسروور بارزانی: سوپاس بۆ پاڵپشتی بەردەوامت لە شەترەنج

:: PM:03:43:02/05/2025 ‌
دوای ئەوەی لە شاری هەولێر میوانداری شەترەنجزانانی 14 وڵات كرا و پێنج پاڵەوانیەتی بە سەركەوتوویی بەڕێوە چوو، یەكێتی شەترەنجی ئاسیا سوپاس و پێزانین و رێزی بەخشییە مەسروور بارزانی لەبەرانبەر گرنگیدانی حكوومەتی هەرێم بە یاری  شەترەنج. 

لە سوپاس و پێزانینی یەكێتی شەترەنجی ئاسیا بۆ مەسروور بارزانی هاتووە، "فەخامەتی مەسروور بارزانی" سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، سوپاس و پێزانینتان ئاڕاستە دەكەین بەرانبەر ئەو پاڵپشتییە بەردەوامەت لە پێشخستنی یاری شەترەنج. 

لە رێز و سوپاسەكە زیاتر هاتووە، هیوای تەندروستی و سەركەوتن بۆ جەنابیان و هەرێمی كوردستان دەخوازین هەر لە گەشە و پێشكەوتندا بن. 

جێگەی ئاماژەیە، كۆمسیۆنی فێركاری شەترەنجی جیهانی "فێدا" پێشووتر لەبارەی هەوڵێكی مەسروور بارزانییەوە بڵاوی كردبووەوە كە جووڵەیەكی گەورە لە كوردستان لە فێركردن و خوێندن كرا، ئەمەیش دوای ئەوەی رەزامەندی دا لەسەر زیادكردنی وانەی شەترەنج بۆ قوتابخانەكان.


وشە - پۆڵا مەحموود