بابه‌كر زێباری راوێژكاری سه‌ربازیی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ھه‌نگاوی زۆرباشی بۆ یه‌كخستنی ھێزی پێشمه‌رگه ناوه و له سه‌ره‌تاكانی كابینه‌ی داهاتوودا كوردستان، ده‌بێته خاوه‌ن یه‌ك ھێزی پێشمه‌رگه .
ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازییه‌ی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به ھاوكاری و پاڵپشتیی ھاوپه‌یمانان، له یه‌كخستنی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ھه‌ردوو یه‌كه‌ی 70 و 80 به‌رده‌وامن.
زێباری ئاماژه‌ی دا كه ئامانجیانه ھێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی 11 فیرقه‌دا یه‌كبخه‌ن كه سه‌رجه‌میان له ژێر سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستاندا ده‌بن. له‌و كابینه‌یه‌دا ھه‌نگاوی زۆرباش نراون و تا ئێسته نزیكه‌ی نۆ فیرقه له ھه‌ولێر و دھۆك و سلێمانی ته‌واو بوون، به‌رده‌وامیش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ساڵی داھاتوو ھه‌رێمی كوردستان، ببێته خاوه‌ن یه‌ك ھێزی پێشمه‌رگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه ئامانجی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و ھاوپه‌یمانانیشه .
وه‌ك ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازییه خستیه روو، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زۆر به رژدی كار ده‌كه‌ن بۆ یه‌كخستنی ھێزی پێشمه‌رگه و ئه‌نجامی زۆرباش ده‌ركه‌وتوون، دامه‌زراندنی ئه‌و ھه‌موو فیرقه‌یه شاھیدی ئه‌وه‌ن كاری زۆرباش كراوه و به‌رده‌وامیش ده‌بن تا ھه‌موو ھێزه‌كان یه‌ك ده‌خرێن، چونكه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی زه‌حمه‌ته و چه‌ند ساڵێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، پێویستیان به مه‌شق و راھێنان و پڕچه‌ككردن و دروستكردنی فیرقه ھه‌یه.
ئەو روونی کردەوە ھاوپه‌یمانان به‌و كاره‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان دڵخۆشن و خۆشیان له سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی ھێزی پێشمه‌رگه‌دان و ھاوكار و پاڵپشتییه‌كی زۆرباشیان ده‌كه‌ن، بۆیه له داھاتوودا ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌ن یه‌ك ھێزی پێشمه‌رگه، ئه‌ویش سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ئه‌و ھه‌نگاوه‌ش له سه‌ره‌تای كابینه‌ی 10یه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت .
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم