خۆڵبارین تا كەی بەردەوام دەبێت؟

:: PM:05:34:04/05/2025 ‌
لە سبەیەوە ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە بەرەو كۆتایی دەچێت، بەڵام كاریگەرییەكانی بەشێوەیەكی بەردەوام دەمێنێتەوە. 

ئەمڕۆ یەكشەم، چواری ئایاری 2025، دەستەی كەشناسیی عێراق وادەی كۆتاهاتنی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینەی راگەیاند كە ماوەی چەند رۆژێكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی گرتووەتەوە.

بەگوێرەی زانیاریی دەستەكە، خۆڵبارین ئەمڕۆ یەكشەم بەردەوام دەبێت، دواتر وردە وردە بەرەو كەمبوونەوە دەچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردەوە، لە هەندێك پارێزگای وەك نەینەوا و سەلاحەدین تا ئێوارەی سبەی دووشەم خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.

یەكێك لە رێنوینییەكانی خۆپارێزی لەكاتی خۆڵبارین بریتییە لە پاراستنی ئەو نەخۆشانەی كە تەنگەنەفەسی و رەبۆیان هەیە، بۆیە هۆشداری دراوە كە ئەو نەخۆشانە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە خۆیان بپارێزن.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم