عەلی حەمەساڵح لە ترسی كێ‌ چووەتەوە ژوور؟

:: AM:11:38:07/05/2025 ‌
عەلی حەمەساڵح سەرۆكی رەوتی هەڵوێست، لە ترسی چالاكێك كە هەمیشە لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكانیدا رەخنەی ئاراستە دەكات و تووشی شەرمەزاریی دەكات، بۆیە ئەمڕۆ لە ئۆفیسی رەوتی هەڵوێست كۆنگرەی رۆژنامەوانیی ئەنجام دا.

ئەمڕۆ چوارشەم حەوتی ئایار، دڵشاد محەمەدی چالاك، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ بەنیاز بووم لە سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام بدەم، باسی پۆخڵەواتی چەند كەسێك بكەم كە لەسەر گیرفانی ئەم میلەتە و راكێشانی هەست و سۆزیان خۆیان پێ بگەیەنن.

دەشڵێت، كەسانێك ئێستە لە ترسی ئەوەی نەك رەخنەیان لێ‌ بگرم، ناوێرن لە شوێنە گشتییەكان جارێكی تر مایكەكان كۆ بكەنەوە و دەنگ هەڵبڕن.

باسی لەوەش كرد، پەرلەمانتار هەیە 15 ساڵە قسە دەكات و رەخنە دەگرێت، بەڵام بەرگەی دوو رەخنەی منی نەگرت كە راستیی ژیانی بوو، كەچی ئێستە لە ترسی رەخنەكانم لە ژوورەكان كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدات.

ئەوە لە كاتێكدایە دڵشاد محەمەد بە مۆتەكەی كۆنگرەكە رۆژنامەوانییەكانی عەلی حەمەساڵح ناسراوە، لە ماوەی رابردوودا چەندان جار رەخنەی لێ گرتووە و لە بەردەم مایكەكان تووشی شەرمەزاریی كردووە.

هەرچی عەلی حەمەساڵحە پێچەوانەی كۆنگرەكانی تری، لە ئۆفیسی رەوتی هەڵوێست كۆنگرەی رۆژنامەوانیی ئەنجام دا.


وشە - رامیار جەواد