بۆ یەكەمجار و دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، ئەپڵیكەیشنی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك لە هەڵەبجە كارا كرا.
ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراكی هەڵەبجە بڵاوی كردووەتەوە، دوای دوو ساڵ لە چاوەڕوانیی، بەرنامەی به ئەلیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك لە هەڵەبجە وەك یەكەمین پارێزگای كوردستان كرایەوە.
ئێستە لە هەڵەبجه و هەموو پارێزگاكانی تریش كه بەرنامەكە تێیاندا كارا بووە، تەنیا بۆ تازەكردنەوەی زانیارییەكانە، واتە ناكرێ هیچ مامەڵەیەك جێبەجێ بكرێ وەك زیادكردنی منداڵ و گواستنەوە و .... هتد.
پێویستە بەشی (دروستكردنی هەژمارێك) هەڵبژێریت و دواتر لە ڕیزی پارێزگاكان هەڵەبجە هەڵدەبژێری، دواتر هەنگاوەكانی دوای ئەو جێبەجێ دەكەن.
پێویستە هەموو هاووڵاتییەك كارتی نیشتمانی هەبێ بۆ ئەوەی بتوانێ زانیارییەكان تۆمار بكات.
باشترە بەرنامەی واتس ئاپت هەبێ بۆ ئەوەی كۆدی تایبەتت بۆ بێتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ تیمە تەكنیكییەكان لە هەولێر بوون و بڕیارە دوای هەڵەبجە، لە هەولێریش كارا بكرێت.