یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە كوردستان گیانی لە دەست دا

:: AM:10:30:10/05/2025 ‌
بەیانیی ئەمڕۆ یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە دهۆك گیانی لە دەست دا. بەرپرسێكی تەندروستیی ئەو شارە روونكردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ شەموو 10ـی ئایار، سەگڤان سلێمان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆك رای گەیاند، یەكەم تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون گیانی لە دەست دا.

زیاتر گوتی ئەو تووشبووەی رۆژی چوارشەم تووشبوونی بەو پەتایە دیاری كرابوو.

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر سەركار سوورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی لە سۆشیال میدیا بڵاو بوونەتەوە، گوایە كەسانی تر تووشی تای خوێنبەربوون بوون رای گەیاند، لە هەرێمی كوردستاندا ئەوەی هەیە راگەیەنراوە.

تا ئێستە لە عێراقدا زیاتر لە 10 كەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لە دەست داوە، لە هەرێمی كوردستانیش بەهۆی زووپێشگرتن پێی، تا ئێستە نەخۆشییەكە بڵاو نەبووەتەوە.



وشە - رامیار جەواد