شێوازی گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ تاكسی روون كرایەوە

:: AM:10:57:10/05/2025 ‌
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، باسی شێوازی گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ تاكسی دەكات و شوفێرانیش دڵنیا دەكاتەوە.

هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، رێنوێنیی سێـی ساڵی 2025، رێنوێنییەكی تەواو ئارەزوومەندانەیە بۆ شۆفێرانی تاكسی.

دەشڵێت، شوفێرانی تاكسی كاتێك لە رووی داراییەوە ئامادەبن و بتوانن ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی نوێ‌ بكڕن، ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی یان ئۆتۆمبێلی تۆماركراوی بەكارهاتووی مۆدێل 2023 و 2024 و 2025، دەتوانرێت بكرێتە تاكسی.

روونی كردەوە، تاكسییەكە تابلۆكەی دەگوازێتەوە سەر ئەو ئۆتۆمبێلە، تاكسییە كۆنەكەش بۆیاغ دەكرێتەوە بە هەر رەنگێك بێت جگە لە رەنگی زەرد، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ تابلۆیەكی تایبەتی بە خۆڕایی پێ دەدەن.

ئەوە لە كاتێكدایە دوو هەفتەی رابردوو رێنوێنی نوێ‌ بۆ نوێكردنەوەی تاكسی دەرچوو، شوفێران دەتوانن ئێستە ئۆتۆمبێلی نوێ‌ بكڕن و بیكەن بە تاكسی.



وشە - رامیار جەواد