پرۆسەی پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بەردەوامە، بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە دوا بەدوای گەرانەوەی وەجبەی یەكەمی پێدانی زەوی بۆ ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، رەزامەندی بۆ پێدانی زەوی بۆ (9579) ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەكەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
- ئومرەی ب. ئیدارەی ئەفسەران131 كەس
- لیوای دووی پیادە 708 كەس
- لیوای چواری پیادە 1400 كەس
- لیوای حەوتی پیادە 1672 كەس
- لیوای ١١ی پیادە 1617 كەس
- لیوای ١٢ی پیادە 1622 كەس
- لیوای ١٧ی پیادە 1019 كەس
- لیوای ١٨ی پیادە 1410 كەس
كۆی گشتی (9579) كەس لەم وەجبەیە سوودمەند دەبن، پرۆسەكەش بەردەوامی دەبێت، بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەكانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەین پەلە بكەن لە رێكخستن و بە داتاكردنی فۆرمەكانیان و بە ڕێكوپێكی ناردنیان بۆ لیژنەی زەویی وەزارەتمان و هاوكار بن لە جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانەی بۆیان نێردراوە، بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە لەم پرۆسەیە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان سوودمەند بێت.