مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای دهۆكی پارتی كۆبووەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی ئایار، مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەیدا بۆ دهۆك، لەگەڵ مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای دهۆكی پارتی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكی پارتی ئاماژەی بەوە دا، پارتی بە ڕێبەرایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی، ئەمڕۆ گەورەترین و بەهێزترین حزبی كوردستان و عێراقە و خاوەنی مێژوویەكی پڕ سەروەرییە، بۆیە دەبێت ئەندام و كادر و لایەنگرانی پارتی لە ئاست گەورەیی و مەزنی پارتیدا بن، هەمیشە لەگەڵ جەماوەر و خواست و داواكاری ڕەوای خەڵكی كوردستاندا بن .
جێگری سەرۆكی پارتی هەروەها دووپاتی كردەوە، پارتی حزبی هەموو ناوچە و دەڤەرێكی كوردستانە، خەڵكی بادینانیش قوربانییەكی زۆریان لە پێناو كوردستان داوە و پێگەیەكی تایبەتیان لای پارتی هەیە، بۆیە پێویستە بەرپرسانی پارتی، زیاتر خزمەتی خەڵك بكەن .