سه‌ردار عه‌بدوڵا نووسه‌ر و شرۆڤه‌كاری سیاسی و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق، په‌یامێكی به‌په‌له و دڵسۆزانه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی سه‌رجه‌م حزب و پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت، به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك له‌م قۆناغه‌دا وا ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به یه‌ك لیستی به‌هێزه‌وه بچنه هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
ئه‌و له سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، دنیا و ناوچه‌كه به گۆڕانكاریی زۆر گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌م دۆخه گه‌لی كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسی و ده‌رفه‌تی گه‌وره‌وه، بۆیه‌ش پێویستی به یه‌كڕیزیی و یه‌ك بڕیاریی هه‌یه.
سه‌ردار عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق داوه كه له 11ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت و پێی وایه، لێكه‌وته‌كانی زۆر گرنگ ده‌بن و پێویستیی دۆخه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان كار بۆ یه‌ك لیستی هاوبه‌شی كوردستانی بكه‌ن.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌گه‌ر بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، یان ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و شاره‌وانییه‌كان بوایه تا پرۆگرام و ئه‌جێندا جیاوازه ناوخۆییه‌كان پێوه‌ری بڕیار و هاوپهیمانییهكانتان بن، ئه‌م داوایه‌م نه‌ده‌كرد. ئه‌مه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانی گه‌لی كوردستانه بۆ خزمه‌تكردنی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی كه ته‌نیا و ته‌نیا به‌یه‌كڕیزیی ده‌توانن كاری بۆ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌خوازێت سه‌رباری هه‌موو جیاوازییه‌كانتان، هه‌مووتان پێكه‌وه به یه‌ك هاوپه‌یمانی و یه‌ك لیسته‌وه بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكه‌ن، بۆ یه‌كه‌م جار كورد ده‌بێته براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن''.
وه‌ك له په‌یامه‌كه‌یدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر خوله‌كانی رابردووی عێراق، ناكۆكی و سه‌نگه‌رگرتنی لایه‌نه‌كانی كوردستان له یه‌كتر، زیانی زۆر و گه‌وره‌ی به كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌یاندووه، كه به‌ئاسانیی چاك ناكرێنه‌وه و به‌هێزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد تاكه ئه‌ركیان نییه، به‌ڵكو قه‌ره‌بووكردنه‌وه و چاككردنی لێكه‌وته خراپه‌كانی، ئه‌و هه‌موو هه‌ڵانه‌ی پێشتریشه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
سه‌ردار عه‌بدوڵا له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا به پێویستی ده‌زانێت حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به ڕۆحێكی جیاوازتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تردا بكه‌ن و كار بۆ چاكسازییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی زیاتر بكه‌ن. حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌گه‌ر به‌ڕاست له‌به‌ر خه‌می خه‌ڵك لیستی جیاواز له ده‌سه‌ڵات، یان دژه ده‌سه‌ڵات دروست ده‌كه‌ن، به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك خۆی له‌م قۆناغه‌دا وا ده‌خوازێت، ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به یه‌ك لیستی به‌هێزه‌وه بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێبه‌رانی كوردستان كردووه ده‌ست بكه‌ن به كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش، تا بتوانن موژده‌ی یه‌ك لیستیی به گه‌ل ڕابگه‌یه‌نن، به‌مه‌ش له قۆناغی داهاتوودا ده‌توانن ببن به به‌هێزترین كاراكته‌ری ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، ده‌شتوانن هه‌موو زیانه‌كانی هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو چاك بكه‌نه‌وه. گه‌لی سه‌ربه‌رزی كوردستانیش له دۆخی ئابووریی خراپ و بڕینی مووچه‌ش رزگار بكه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك به‌ڕاستی مه‌به‌ستیان خه‌ڵكه، به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك ئه‌مه‌یان لێ ده‌خوازێت، نه‌ك دووبه‌ره‌كیی و په‌رته‌وازیی.