400 هەلی كار بۆ قوتابیان و دەرچووانی زانكۆ لە هەولێر و سلێمانی رادەگەیەنرێت

:: PM:11:08:12/05/2025 ‌
كۆمپانیای سوكاڵ، كە كۆمپانیایەكی تایبەت بە دۆزینەوەی هەلی كارە بۆ گەنجان، لە لاپەڕەی فەرمیی خۆیدا هەلی كاری بۆ 400 گەنج و قوتابی یان دەرچوو راگەیاندووە، بەپێی هەواڵی لاپەڕەی فەرمیی كۆمپانیاكەیش دەرفەتێكی زێڕینە بۆ كاركردن لەگەڵ براندێكی جیهانی. 

وەك لە ڤیدیۆیەكی تۆماركراوی كۆمپانیاكەدا روون كراوەتەوە، ئێستە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆجیا و قوتابیانی زانكۆ دەتوانن ببن بە نوێنەری براندی HONORی جیهانی و لەگەڵ ئەم براندە جیهانییە كار بكەن. 

وەك لە بەشێكی تری روونكردنەوەی كۆمپانیاكەدا لە ڤیدیۆكەدا هاتووە، مەرج نییە خاوەن ئەزموون بیت، بەڵكو ئارەزووت بۆ كاركردن مەرجە و گەنجان دەتوانن سوود لە دەرفەتەكە وەرگرن. 

وەك لە بڵاوكراوەی كۆمپانیاكەیشدا هاتووە، ئەوانی ئارەزوومەندن پێویستە داواكاری لە رێگەی لینكی تایبەتەوە پێشكەش بكەن تا دەرفەتی كاركردنیان هەبێت، مەرجیشە تەنیا خەڵكی هەولێر یا سلێمانی بیت.

كلیك لێرە بكە بۆ پێشكەشكردنی داواكاری





وشە - پۆڵا مەحموود