دادگای سەربازی لە سلێمانی، فەرمانی سێدارەی بۆ بكوژی وەستا حەسەنی كەبابچی و كوڕەكەی دەركرد كە دوو ساڵ پێش ئێستە كوژرا.
ئەمڕۆ سێشەم 13ـی ئایار، دادگای سەربازی لە سلێمانی، فەرمانی سێدارەی بۆ بكوژی وەستا حەسەنی كەبابچی و كوڕەكەی دەركرد كە دوو ساڵ پێش ئێستە كوژرا.
بكوژەكە مامۆستای مەشقی سەربازییە و كوڕی فەرماندەیەكی سەربازیشە، بڕیارەكەش دوای چەندان كۆبوونەوەی یەك بەدوای یەكی ئەو دادگایە هات.
وەستا حەسەنی كەبابچی كە دوو ساڵ بەر لە ئێستە، لە رووداوێكی نادیاردا گیانی لە دەست دا و دواتریش كوڕەكەی كوژرا.
هەفتەیەك پێش ئێستە هاوسەرەكەی گوتی، كەسێك لە بنەماڵەی بكوژەكە پلەدارێكی سەربازیی یەكێتییە و هەڕەشەی كوشتنی لە سێ كوڕەكەی تریشی دەكات ئەگەر بە سوڵحی عەشایەری رازی نەبن.