ئۆجەلان لەسەر چەك دانانەكە پەیامی دا

:: PM:05:04:13/05/2025 ‌
ڕێبەری گیراوى پارتی كرێكارانی كوردستان، لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەكەكە و دانانی چەك ڕای گەیاند، پێشوازی لەو بڕیارە مێژووییە دەكەم.

لە پەیامێكی كورتدا كە ئەمڕۆ سێشەم 13ی ئایاری 2025 بڵاو كراوەتەوە، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری گیراوى پارتی كرێكارانی كوردستان رای گەیاند، سڵاو لە بڕیارەكانی 12یەمین كۆنگرەی مێژوویی دەكەم و پەیامەكانی پەیوەست بە ڕۆژانی داهاتوو بە ڕێزەوە دەنێرم.

رۆژی 12ی ئەم مانگە، پارتی كرێكارانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەنجامی 12یەمین كۆنگرەی خۆی ڕاگەیاند و بەفەرمی چەكی دانا و خۆی هەڵوەشاندەوە. 

دەقی پەیامەكە:
هەڤاڵانی بەڕێز، بە خەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی عەلی حەیدەر كایتان و رەزا ئاڵتوونم بیست. یادەوەریی هەردوو هاوڕێ بەرز دەنرخێنم و بە رێزێكی زۆرەوە یادیان دەكەمەوە. لە تێكۆشانی بوونی نەتەوەیی و كۆمەڵگەی دیموكراتیدا، شوێنیان هەمیشە دیارە، وەك بەها بنەڕەتییەكانی ئیلهامبەخش، ئەوان تا هەتایە رۆڵی خۆیان دەگێڕن.

بەم بۆنەیەوە، سڵاو لە بڕیارەكانی 12یەمین كۆنگرەی مێژوویی دەكەم و پەیامەكانی پەیوەست بە رۆژانی داهاتوو بە رێزەوە دەنێرم.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم