هەولێر... بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە پاڵاوگەیەك سێ كەس گیانیان لە دەست دا

:: AM:09:35:16/05/2025 ‌
بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە پاڵاوگەیەكی سەر رێگەی هەولێر - مەخموور سێ كەس گیانیان لە دەست داوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش دوو لەوانەی گیانیان لە دەست داوە كارمەندی بەرگریی شارستانین. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 16ی ئایاری 2025، لە پاڵاوگەیەكی سەر رێگەی مەخموور لە هەولێر ئاگرێك كەوتووەتەوە و بەهۆی رووداوەكەیشەوە، كارمەندێكی پاڵاوگەكە و دوو كارمەندی بەرگری شارستانی گیانیان لە دەست داوە. 

لە ئێستەدا تەرمی قوربانیانی رووداوەكە گەیەندراوەتە پزیشكی دادی و زانیاری فەرمیش لەبارەی رووداوەكە لە لایەنی پێوەندارەوە رانەگەیەنراوە.


وشە - پۆڵا مەحموود