بەپێی راگەیەنراوێكی كەشناسیی پلەكانی گەرما لەمڕۆدا سێ تا چوار پلە بەراورد بە پلە تۆماركراوەكانی دوێنێ بەرزتر دەبنەوە، هاوكات سبەیش سێ بۆ چوار پلەی تری دێتە سەر و بەم پێیەش بەراورد بە دوێنێ، پلەكانی گەرما سبەی شەش تا حەوت پلە بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ هەینی 16ی ئایاری 2025، لە راگەیەنراوێكی دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمدا هاتووە، كە كەشی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا .و هاوكات خێراىی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ( 15 – 20 )کم/س دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بەرزتردەبێتەوە بە سێ بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
هەر لە راگەیەنراوەكەی كەشناسییدا ئاماژە دراوە كە سبەیش پلەكانی گەرما سێ بۆ چوار پلەی تر بەراورد بەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە، بەم پێیەیش بەراورد بە دوێنی، ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما یەكجار زۆر بەرز دەبنەوە و بە نزیكەیی شەش بۆ هەشت پلە جیاوازییان دەبێت.
پێشبینی كەشناسیی بۆ كەشوهەوای سبەی:
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا هەندێک کات دەگۆڕێ بۆ پەڵەهەور.
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت .
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (3-4 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە .
مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کم دەبێت .
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی