نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دوایى به‌همه‌ن حسێن به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى گشتیى حزبى زه‌حمه‌تكێشان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته كه‌سوكارى كۆچكردوو و حزبى زه‌حمه‌تكێشان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ئایار بۆ كۆچى دواییى به‌همه‌ن حسێن، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى كۆچكردوو و حزبى زه‌حمه‌تكێشان كردووه و تێیدا هاوسۆزى و هاوخه‌مى ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، به‌همه‌ن حسێن دڵسۆزانه و به بیر و باوه‌ڕێكى پته‌و، خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ى كردووه.
ده‌قى پرسه‌نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو به‌همه‌ن حسێن، به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى گشتیى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێیانى به‌ڕێزی و حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى بخاته به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو به‌همه‌ن حسێن كه هه‌ر دواى ته‌واوكردنى زانكۆ له تافى لاوێتییه‌وه، له ڕۆژگارى سه‌ختى خه‌باتدا، په‌یوه‌ندیى به ڕیزه‌كانى شۆڕش و پێشمه‌رگه‌وه كرد، دڵسۆزانه و به بیر و باوه‌ڕێكى پته‌و، خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ى كردووه. گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان