یەك ملیۆن و 387 هەزار قوتابی بەشداریی تاقیكردنەوەكان دەكەن

:: AM:09:41:17/05/2025 ‌
لە ناوەندەكانی خوێندنی هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دەستی پێ كرد. بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی پەروەردە، زیاتر لە ملیۆنێك و 387 هەزار بەشدار هەبوو.

ئەمڕۆ شەموو 17ـی ئایار، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، ئەمڕۆ 17ی ئایار بە بەشداریی یەك ملیۆن و 387 هەزار و 895 خوێندكار و قوتابی، تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دەستی پێ كرد.

ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی 15ی ئایار، تاقیكردنەوەی نیشتمانیی خولی یەكەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، بە بەشداریی 129 هەزار و 682 خوێندكار و قوتابی دەستی پێ كرد.



وشە - رامیار جەواد