دوای هەڵكۆڵین، ئەنجامی شوێنەوارێكی گرنگ بڵاو كرایەوە و قایمقامییەتی سۆران دەڵێت، ئەو شوێنەوارە بەشێك لە تەلارسازی و گلێنەسازی شارستانییەتێكی حەوت هەزار ساڵە، ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ شەموو 17ـی ئایار، قایمقامی قەزای سۆران بڵاوی كردووەتەوە، ئەنجامی یەكێك لە گرنگترین پڕۆژە شوێنەوارییەكانی هەرێمی كوردستانی رادەگەیەنین.
ئاماژە بەوە كراوە، پڕۆژەكە دەكەوێتە گردی شوێنەواری بانەهێلك لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران.
شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە بە هاوكاریی زانستی لەگەڵ زانكۆی ئۆتۆنۆمی بەرشەلۆنەی لە ئیسپانیا و زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر ئەنجام دراوە.
ئەم پڕۆژەیە بەشێك لە تەلارسازی و گلێنەسازی شارستانییەتێكی حەوت هەزار ساڵە ئاشكرا دەكات؛ پێكهاتەی سەرسوڕهێنەر كە ڕۆشنایی دەخاتە سەر بەشێك لە شێوازی ژیان و ڕێكخستن و بیركردنەوەی ئەو كەسانەی كە لەم ناوچەیەدا دەژین لە هەزارەی پێنجەمی پێش زاین.
لە سەرسوڕهێنەرترین دۆزینەوەكانی ئەم وەرزەی هەڵكۆڵینەكان، جگە لەمانە دەتوانین ئاماژە بە پاشماوەی ورچی قاوەیی باڵەكایەتی (ورچێكی شاخاویی ناوچەكە) بكەین بە چینەكان كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەمان سەردەم.
دۆزینەوەیەك كە ئاماژە بە پێوەندیی كۆنی نێوان مرۆڤ و ژینگەی شاخاوی لەو سەردەمەدا دەكات.