سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە یان برێیم كونسوڵی گشتیی فڕەنسا لە هەولێر كرد، دووپات لە پێوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فڕەنسا كرایەوە.
ئەمڕۆ شەموو 17ـی ئایار، لە سەڵاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی، پێشوازیی لە یان برێیم كونسوڵی گشتیی فڕەنسا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە، هەروەها پێوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پرۆسەی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم، بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێم كرا.
هەر لەو دیدارەدا دووپات لە پێوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فڕەنسا كرایەوە.